میدیای فەرمی یەکێتی: مەكتەبی سیاسی بەكۆی دەنگ بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی پەسەند كرد

لڤین:
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کە مەکتەبی سیایس حزبەکەیان بە کۆی دەنگی ئەندامانی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ دوور زستنەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی و دوو ئەندامی سەرکردایەتی و هەڵپەساردنی ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی پەسەند کردووە.
میدیای فەری یەکێتی رایگەیاند “مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کۆی دەنگ بڕیارەکانی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ) پەسەندکرد کە تایبەت بوو بە دەرکردنی هەریەك لە ( لاهور جەنگی بورهان، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حبیب ) و هەڵپەساردنی هەڤاڵ ( ئاراس جەنگی بورهان ) بۆ ماوەی شەش مانگ”.
ئاماژە بەوەشکردووە “بڕیارەکان پەسەند کران دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان و سەرجەم رێکارە پەیڕەوییەکان، بڕیارەکان حکومی کۆتاییان وەرگرت بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ( ی.ن.ك )”.