ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گروپیکی هاککەر 10 ملیۆن دینار دەبەخشێت

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەداتە ئەو کەسەی شوێنێ یەکێک لە ئەندامانی گروپی هاککەری دارک ساید بداتە وڵاتەکەی.

گروپەکە پێشتر کۆمپنیای کۆڵۆنیاڵیان هاک کردبوو بەڕی پێنج ملیۆن دۆلاریان لێوەرگرتبوون لەبەرامبەر دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت و بەگەڕخستنەوەی سیستم و دەستپێکردنەوەی کاری ئاسایی خۆی.

ئەو هاککردنە لە مانگی ئایاری ڕابردوو ئەنجامدرابوو نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی رایگەیاند، توانیوییانە نیوەی ئەو بڕە پارەیە بەدەستبھێننەوە کە کۆمپانیاکە داویەتی بە گروپەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button