گەورەترین پەتاتە دۆزرایەوە

لڤین:
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە ژن و پیاوێکی نیوزیلاندی لە باخچەی ماڵەکەیاندا پەتاتەیەکیان هەڵکەندووە کە پێشبینی دەکەن گەورەترین پەتاتەی جیهان بێت.
کۆلین و دۆنا کریگ براون لە کێڵگەکەیاندا کاریان دەکرد کۆڵن شتێکی گەورەی لە خاکەکەدا بینیەوە و ژن و مێردەکە دەستیان کرد بە هەڵکەندنی زەویەکە، بڕوایانوابوو کە تۆپ یان بەرد شتێکی بەوشێوەیە، بەڵام دەرکەوت کە ئەو زەبەلاحە پەتاتەیە، دۆنا دەڵێت “ئێمە نەمانتوانی بڕوا بەوە بکەین”.
دۆنا پەتاتەکە بەجوان نازانێت بەڵام ئەوان کە لە شارۆچکەیەکی بجووکی نیوزلەندان بە هۆی ئەو پەتاتەیەوە ناوبانگیان دەرکردووە.
هاوسەرەکان بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسیان وتووە: کڵاوێکمان لەسەر پەتاتەکە داناوە و لە فەیسبووک دامانناوە و بۆ ئەوەی بزانین خەڵکی چی دەڵێن.
کتێبی ڕیکۆردەکانی گینس پێشتر پەتاتەیەکی لە ساڵی 2011دا وەک گەورەترین پەتاتە تۆمارکردووە کە کێشەکەی کەمتر لە پێنج کیلۆ بووە، بەڵام پەتاتە نیوزلەندییەکە کێشەکەی 7.8 کیلۆیە هەر بۆیە دوو هاوسەرەکە هەوڵدەدەن لە گینسدا تۆماری بکەن.