ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی کردوە لە عێراق

لڤین:

نوسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، عیراق و ئەمریكا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بەپلانی كشانەوەی هێزە شەڕشكەرەكانی ئەمریكا لەعیراق.

لە بەیاننامەیەكدا كە نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی لە عێراق، بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە،” قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامادەی كۆبونەوەی نێوان هێزەكانی عیراق و ئەمریكا بوو  كە بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شمەری  و هاوتا ئەمریكییەكەی لە هێزەكانی هاوپەیمانان  بۆ شەڕی دژی داعش كرا”.

ئاماژە بەوەكراوە،” لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە قۆناغ و پلانی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق، تائێَستا  زیاتر 2100 بارهەڵگر لە كەلوپەلی سەربازی براونەتە دەرەوەی سنورەكانی عیراق كە لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بوە كە رۆڵی راوێژكاریان گێڕاوە نەك مەیدانی”.

هەروەها رونیشكراوەتەوە،” لەچەند مانگی رابردوودا هێزەكانی ئەمریكا زیاتر لە 1800 پێداویسیان وەك ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپوش و بەلەم و بەرزكەرەوەیان رادەستی هێزەكانی عیراق كردوە كە هاوكاری بەرزكردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەكان دەكات لە  پارێزگاریكردنی هاووڵاتیانی عیراقی و بەرپەرچدانەوەی كردنەوەكانی داعش”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button