بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشت

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ههرێمی كوردستان راگهیاند، بەشی شەشەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021)گەیشت.
نەوزاد شێخ کامیل رایگهیاند، بڕی ئەو پارانەی کە ئەمجارە بۆ گەنمی جوتیاران هاتووە، سلێمانی( 616) ملیۆن دینار و هەولێر (393) ملیۆن دینار و (59) دینار.
راشیگهیاند، دوای ئەوە لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەش دەکرێت.