هەر ماڵێکی زیان بەرکەوتووی لافاوەکەی هەولێر 3000 دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە

لڤین:
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند لافاوەکەى چەند رۆژى 30 مانگی رابردووى شارى هەولێر بڕی پێنج ملیار و نیو تا شەش ملیار دینار زیانى هەبووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “وەک قەرەبووکردنەوەى ئەو زیانەى کە لە ئەنجامى لافاوەکەى چەند رۆژى رابردوو لە هاوڵاتیان کەوتووە، بۆ هەر خێزانێک بڕی سێ هەزار دۆلار دەبەخشرێت”.
خۆشناو وتیشی: بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ قەرەبووی لافاوەکەی هەولێر نزیکەی ٦ ملیار دینارە، بەهۆی لافاو ٥٩١ خانو زیانیان پێگەیشتووە. ١٤٣ خانو زیان بە دیوار و پەنجەرەکانیان گەیشتوە.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: دەبێت خاوەنی پرۆژەی شاری زێڕین ٧٩ خانوو نۆژەن بکاتەوە. هەر خێزانێکی زیانمەندی لافاوەکەی هەولێر بڕی 3 هەزار دۆلاری پێدەدرێت. ئۆتۆمبێلەکانیش بەپێی رێژەی ئەو زیانانەی بەریانکەتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەوەشی راگەیاند، دەبێت خاوەنی پرۆژەی زێڕین تۆڕی ئاو و کارەبای پرۆژەکە چاکبکاتەوە. هەموو زیادەڕۆییەکانی شاری زێڕین هەڵدەگیرێن.