گەنجێکی کورد بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زیندانی سنە گیانی لەدەستدا

لڤین:

گەنجێکی کوردی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی ئەشکەنجەوە لە یەکێک لە زیندانیەکانی سنە گیانی لەدەستداوە کە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس سێ ساڵ بوو لە زیندانی سنەدا بوو چاوەڕوانی حوکمی دادگا بوو.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەووە، شەوی سێشەممە گەنجێکی کورد بە ناوی خوسرەو جەماڵی فەری تەمەن 24 ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی سنە گیانی لە دەست داوە، دەشڵێت، تەرمەکەیان بردووە بۆ نەخۆشخانە و بە کەسوکارەکەیان وتووە خۆی کوشتووە.

رێکخراوەکە دەشڵێت، پزیشکەکان ڕەتیدەکەنەوە حەبی خوارد بێت و خۆی کوشتبێت، هەر ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان چوون دەستیان بە سەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ئەو گەنجەدا گرتووە و هەڕەشیان لێیان کردووە نابێ لەگەڵ هیچ میدیایەک قسە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button