فازیل میرانی: شاندێکی پارتی دەچێتە بەغداد

لڤین:
سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، شاندێکى پارتى دەچێتە بەغداد و دەشیانەوێت بە هۆی یەکڕیزی لایەنە کوردیەکانەوە لێبڕینی موچە نەهێڵن.
فازڵ میرانى لەدیدارێکدا لەگەڵ کەناڵى رووداوی نزیک لە حزبەکەی ئاشکرایکرد “ئەمشەو شاندێکى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەچێتە بەغداد”.
سکرتێری مەکتەبی سییاسی پارتی لەبارەی کۆبونەوەیان لەگەڵ هێزە کوریەکان وتی “ئامانجمان لەکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان دروستکردنى یەکڕیزییە بۆ ئەوەى وەک پێشوو کەسانێکمان لێ قیت نەبێتەوە کە بەناوى کوردى هەرێمەوە دژى بودجە و موچەى هەرێم بێت”.
ئەو ڕەخنەی لەو کەسانەش گرت کە لە ڕابردوودا لەبەرەی حزبەکەی نەبوون و دەڵێت: ئەوانەى ئەم کارەیان دەرکرد و دژایەتى هەرێمیان کرد لەهەڵبژاردن خەڵک سزاى دان و خوا غەزەبى لێگرتن.