ئەو کەسانەی دوو موچەیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە

لڤین:

وەزارەتى دارایی هەرێم رێنمایی نوێی لەبارەى لێبڕینى موچەی ئەو کەسانە دەرکرد کە دوو موچە وەردەگرن.

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێنماییەکى ئاڕاستەى گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەتەکان کرد و رایگەیاند، لێبڕینى موچە لەو موچەخۆرانەى کە دوو موچەیان وەرگرتووە لەپێش 1-7-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەى دواى ئەو بەروارە لێیان وەردەگیرێتەوە.

بەگوێرەى رێنماییەکە، هەر موچەخۆرێک لەدواى 1-7-2020 دوو موچەى وەرگرتبێت موچە زیادەکەى لێ وەردەگیرێتەوە و تەنها یەک موچە وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button