دوا وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریکرا

لڤین:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ساڵی داهاتوودا داوای 120 ملیار دیناریان کردووە ئێستاش تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی بە میدیای فەرمی دەوڵەتی راگەیاند، بە شێوەی ئەزموونی هەندێك تاقیكردنەوە لەسەر سەرژمێری لە بەسرە و هەولێر و كەربەلا كراوە، لە ئێستاشدا لە دهۆك تاقیكردنەوە دەكرێت.
وتیشی ئامانج لەوکارەیان تاقیكردنەوەی توانای هونەری و دیاریكردنی كێشە تەكنیكییەكانە بۆ ساڵی ئایندە پاش ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە ساڵی 2022 بودجە بۆ پرۆسەكە دیاری بكرێت و وەزارەتیش بۆ ئەم مەبەستە داوای 120 ملیار دیناری كردووە.
ئەو باسی وردەکاریەکانی پڕۆسەکەی کردووە بەڵآ دەڵێت دەبێت سەرژمێریەکە نەگاتە مانگی 12 و پێش ئەو وادەیە ئەنجام درابێت.
ها-غ