پارتی وەڵامی عەتا سەراوی دەداتەوە

لڤین:
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆنواندن له سه‌ر حیسابی پارتی سه‌نعه‌تێكی هه‌رزان و به‌سه‌رچووه، ته‌نیا وه‌ڵامی ئێمە سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ت و قسانه، وه‌ك هه‌میشه، پارتی و دامه‌زراوه‌كانی په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی لێدوانێکی عەتا سەراوی ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانی دایەوە کە ڕایگەیاندبووە،” بە فەرمانی مەسرور بارزانی ژەهرخواردكراوم”، تێیدا هاتوە،” به‌م تۆمه‌ت و قسه بێ بنه‌مایانه، ناوبراو ده‌یه‌وێت فه‌زیحه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی ژه‌هرخواردكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، دووریش نیه خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ژه‌هرفرۆشه‌كان دانابێت، به‌ڵام با بزانێت نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی، بگره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی، باش ده‌زانن عه‌تا سه‌راوی كێیه و چیه و چه‌ندی له باردایه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نعه‌ته كۆنه هه‌رزانه‌كه‌ی په‌لاماردانی ناحه‌قی پارتی، چه‌ند دادی خه‌ڵكانی دیكه‌ی داوه، هه‌ر هێنده‌ش دادی ئه‌و ده‌دات”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەم ئێوارەیە، كه‌سێك به ناوی عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به زمان و ئاستێكی نزمی ده‌ربڕین كه مه‌گه‌ر هه‌ر له عه‌تا خۆی و هاوشێوه‌كانی بوه‌شێته‌وه، چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م چه‌ند دێڕه، وه‌ڵامی عه‌تا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نیه كه قسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی بنه‌ما و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه، یان هه‌ر له بنه‌مادا خۆی خاوه‌نی سه‌نگ وقورساییه‌ك بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ببێته عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پێیانوایه ده‌توانن به جنێو و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به پارتی و سه‌ركرده‌كانی ده‌بنه شتێك و بازاڕیان گه‌رم ده‌بێته‌وه.
ئاشكرایه كه به‌م تۆمه‌ت و قسه بێ بنه‌مایانه، ناوبراو ده‌یه‌وێت فه‌زیحه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی ژه‌هرخواردكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، دووریش نیه خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ژه‌هرفرۆشه‌كان دانابێت، به‌ڵام با بزانێت نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی، بگره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی، باش ده‌زانن عه‌تا سه‌راوی كێیه و چیه و چه‌ندی له باردایه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نعه‌ته كۆنه هه‌رزانه‌كه‌ی په‌لاماردانی ناحه‌قی پارتی، چه‌ند دادی خه‌ڵكانی دیكه‌ی داوه، هه‌ر هێنده‌ش دادی ئه‌و ده‌دات.
ته‌نیا وه‌ڵامی ئێمە سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ت و قسانه، وه‌ك هه‌میشه، پارتی و دامه‌زراوه‌كانی په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن و ناوبراو ده‌ده‌نه دادگا، جا با له‌وێ دیفاع له خۆی بكات و تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێت.
ڕه‌نگه خراپیش نه‌بێت گه‌ر له كۆتاییدا نه‌سیحه‌تێكی بكرێت: به‌خۆبادان و قسه‌ی نزم و ڕه‌فتاری نابه‌جێ، كه‌س نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان، ناشبێت. ئه‌و جۆره له قسه‌كردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و په‌نجه ڕاوه‌شاندنه، نه‌ك هه‌ر باویان نه‌ماوه و كه‌س باوه‌ڕیان پێناكات، بگره خه‌ڵك به خۆنواندن و دواكه‌وتوویی ده‌زانن و گاڵته‌یان پێدێت.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان
3ـی 11ـی 2021