وەزارەتی پەروەردە لە بارەی بڕوانامەی خوێندکارانی 12 ئامادەیی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 12 دەکاتەوە سەبارەت بە دووبارە دروستکردنەوەی بڕوانامەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو خوێندکارانەی شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان گۆڕاوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “بڕوانامە ئەلکترۆنییەکە کە ئاڕاستەی شوێنی پێشوو کراوە، ئەوا ئێستا بە پێنوسی سۆفت ناوی شوێنی تازەی تێدا بنوسرێت”.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “پێویستە لەکاتی گۆڕینی شوێنی ئاڕاستەکردنی بڕوانامەکە مۆر و واژۆی بەڕێوەبەری لەسەربێت”.
