سێ بەرپرس لە پەروێزخان و گەرمیان دوورخرانەوە

لڤین:
بە فەرمانی وەزیری دارایی هەریەکە لە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆسەکانیان دوورخرانەوە. هاوکات بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی دەروازەکەش لە کارەکەی دورخراوەتەوە.
بە فەرمانی ئاوات شێخ جەناب هەریەکە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە. هاوکات بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی دەروازەکەش لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
جێگرانی ئەو بەڕێوەبەرانە بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنی بەڕێوەبەرە دوورخراوەکان کارەکانی ئەوان رایی دەکەن. شوێنگرەوەی بەرپرسی بنکەی ئاسایشەکەش دیاریکراوە.