ژنێک بەتۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکەی بە 10 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

لڤین: 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، ژنێکی تاوانبار کە دانیشتووی بەغداد بووە، بە تۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکەی بەرامبەر 10 ملیۆن دیناری عێراقی دەستگیرکراوە.
لوەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت “هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی تاوان بەغداد/ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مەحمودیە فرمانی دەستگیرکردن بۆ ژنێک دەرکرا کە تۆمەتبارە بە فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکەی بە کەسێکی نادیار لە یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بەبڕی 10 ملیۆن دینار”.
باس لەوەش دەکات “ئەم چاڵاکییە دوای ئەوەدێت کە زانیاری نهێنیی گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان و دوای دەستگیرکردن و دانپێدانان دوای لێکۆڵینەوە، ماددەی 17ـی یاسای بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی بەسەردا سەپێندرا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button