چوار ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دورخرانەوە

لڤین:

سەرچاوەیەکی باڵای یەكێتی رایگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوار ئەندامی سەرکردایەتی لە حیزبەکە دوورخراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی تشرینی دووەم سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە میدیاکانی نزیک لە دەباشانی راگەیاندوە” جگە لە لاهوور شێخ جەنگی، هەر یەک لە ئاراس شێخ جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد و شادومان مەلا حەسەن لە سەرکردایەتیی یەکێتی دوورخراونەتەوە”.

هەر ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک باڵاترین ئۆرگانی نێوان دوو کۆنگرە بە ئەرکی پەیڕەوی خۆی هەستێت و بە زووترین کات کۆببێتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان”.

رۆژی 8ی تەممووز ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتنە لووتکە، کاتێک بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری گۆڕینی بەرپرسانی دەزگای دژەتیرۆر و زانیاریی دا. دواتر لە رۆژی 15ی تەممووز لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهوور شێخ جەنگی وەرگیرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button