خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 دەگۆڕێت
نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاری‌کرا

لڤین:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی یه‌ك كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده له مانگی رابردودا له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار دیاریكراوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌ھلییه‌كانی سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (90) بۆ (120) كاتژمێردا بوه و هه‌ر كاتژمێرێك به (46) و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
ئەوەشی وتووە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ی جیاواز ده‌بێت، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له مانگی تشرینی دوه‌می 2021 به‌جۆرێكه كه له‌نێوان كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ تا 1ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
له‌خشته نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 خوله‌كه‌وه بۆ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان، له‌كاتژمێر 10:00ه‌وه كار به‌مۆلیده ده‌كه‌ن.