وتەبێژی حکومەت: گرفتی کۆکردنەوەی داهاتمان هەیە

لڤین:

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان دابەش بکەین و ئێستا پارەکەی بەغداد نەهاتووە.

جوتیار عادل له‌سه‌ردانێكدا بۆ سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: تاڕاده‌یه‌ك گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانمان بۆ دروستبووه‌، هەربۆیە دابه‌شكردنی موچه‌ سستی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه.

وتیشی “ئومێده‌وارین له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا، موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شبكه‌ین”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشی گەیاند ئەو پارەیە بەغداد کە بڕیارە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بنێرێت تا ئێستا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

عادل لە بارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر وتی “لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ به‌ر خێزانه‌كان كه‌وتوون، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌پێی توانای خۆی، بۆیان جێبه‌جێده‌كرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button