وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە راگرتنی تەرمێک دەکات لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی ئەو نەخۆشخانە ئەهلیەی تەرمی نەخۆشیکی کۆرۆنایان نەداوەتەوە بە کەسوکارەکەی بۆ داواکردنی بڕی 10 ملیۆن دینار.

ئێوارەی دوینێ کەسوکاری نەخۆشێک لە کۆنگرەیەکی ۆرژنامەوانیدا رایانگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کە نەخۆشێکی کۆرۆنایان تیادا چاودێری کردووە بۆ ماوەی 32 رۆژ بڕی 35 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە ئێستا نەخۆشەکە کۆچیدوایی کردووە و نەخۆشخانەکە ئامادە نییە تەرمەکەیان بداتەوە.

کەسوکاری ئەو نەخۆشە ئاشکرایانکرد نەخۆشخانەکە داوای بڕی 10 ملیۆن دیناری دیکەیان لێدەکات لە هەقی مانەوەی نەخۆشەکەیان، لە کاتێکدا ئەوان لەو ماوەی نەخۆشەکەیان لەو نەخۆشخانەی بووە بڕی 10 ملیۆ دیناریشیان داوەتە دەرمان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە بەوەش کۆی ئەو پارەیەی خەرجیان کردووە 45 ملیۆن دینار دەکات و ئێستاش داوای 10 ملیۆنی دیکەیان لێ دەکرێت.

ئاسۆ حەوێزی، لەو بارەیەوە رایگەیاند: لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە ڕاستی و دروستی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێكاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button