یەکگرتوو هەڵوێستی سەبارەت بە دانیشتنەکانی سەرۆكایەتی هەرێم ڕاگەیاند

لڤین:

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی، ڕێزی زۆرمان هەیە بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەیە،بەڵام بەشدار لە دانیشتنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ناکەین.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی، خەلیل محەمەد وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی، لەبارەى بەشداری لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی کە بڕیارە لایەنەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی بدەن سەبارەت بە پرسی کارکردن لە بەغدا، ڕایگەیاندوە، ” ئێمە ڕێزی زۆرمان هەیە بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، بەڵام لەو دانیشتنانە بەشدار نابین کە لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت”.

سەبارەت بە سەردانیکردنیان لەایەن لایەنەکانی ترەوە، ئاشکرای کردوە،” ئێمە دەرگامان لەسەر هیچ لایەنێك دانەخستووە، ئەوەی بێت پێشوازی لێ دەکەین، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و ئێمە دیدگای خۆمان هەیە”.

یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ( 10ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )ی پەرلەمانی عێراق، چوار کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button