ڕێگه‌ی خه‌لیفان ـ بالیسان قیرتاو دەکرێت

لڤین:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)  ڕایگەیاند،” له‌ چوارچێوه‌ی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییە‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرینگیدان به‌ نۆژە‌نكردنه‌وه‌ و دروستكردنی ڕێگه‌ و بانه‌كان له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕە‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٩٤٦,٦٥٠,٠٠٠ دینار نیشان دا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌ی چاككردنه‌وه‌ و قیرتاوكردنی ڕێگه‌ی خه‌لیفان ـ بالیسان له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” ئه‌م بڕە‌ پاره‌یه‌ش‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن خه‌رج ده‌كرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button