یەكێتی داوای دادگاییكردنەوەی چالاكوانانی بادینان دەكات

لڤین: مەكتەبی سیاسی داداوای دادگایی كردنەوەی چالاكوانانی سزادراوی بادینان دەكات و دەڵێت، ناكرێت و نەشیاوە رۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەك تۆمەتبار حوكمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت.

دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و تیایدا لەبارەی سزای شەش ساڵ بەسەر دەستگیركراوانی بادینان داوای كرد، دادگایەكی كراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بەو حوكمە قورسانەدا بكرێت و كەیسەكان بە گوێرەی یاسای ئازادی كاری رۆژنامەنووسی لە كوردستان مامەڵە بكرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ناكرێت و نەشیاوە رۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەك تۆمەتبار حوكمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت، كە تەواو پێچەوانەی ویستی فراوانكردنی فەزای سیاسی و ئازادی رۆژنامەنووسییە لە وڵاتەكەدا.

هاوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئیدانەی ھێرشە موشەكییەكانی بۆ سەر ھەولێری پایتەخت كرد، كە ھەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیان و ئەمنیەتیان. داواشی كرد دەزگا پەیوەندیدارەكان بە زووی لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكە بكەن و بكەرانی روبەڕووی دادگایەكی عادیلانە بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button