چەندین پڕۆژە‌ی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەکرێن

لڤین:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە‌ی ئاوی خواردنەوە لە چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕە‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ١,٨٠٥,٨٠٤,٨٦٠ یەک ملیار و هەشتسەد و پێنج ملیۆن و هەشتسەد و چوار هەزار و هەشتسەد و شەست دینار، بۆ پڕۆژە‌كانی “دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه”ى چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کە بەم شێوەیەى خوارەوەن:
ـ گه‌ڕە‌كی جوندیان لە سۆران
ـ ئاوی گوندی شاوراوه و هاودیان له ناحیه‌ی دیانا
ـ دانانی چوار سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی زارگه‌لی
ـ دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی سه‌روچاوه
ـ دابینكردن و دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی سرێشمه
ـ ئاوی گوندی جۆنه‌ر له ناحیه‌ی خه‌لیفان
بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.