بەشیر حەداد: نەموتووە بەرهەم ساڵح نابێتەوە سەرۆک کۆمار

 لڤین:

 بەشیر حەداد رەتیدەکاتەوە وتبێتی بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەرناگرێتەوە و دەڵێت هەندێک میدیا لێدوانەکەیان گۆڕیوە.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ورایگەیاند: لە لێدوانێكمان بۆ میدیایەکی عيراقى، ئاماژەمان بەوەدابوو کە به بۆچونی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا گۆڕانکاری بکرێت و کەسانی دیکەیان بۆ دیاری بکرێت.

حەداد دەشڵێت: سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تا ئێستا یەک لایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە.

ئەو دەشڵێت: بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button