شاسوار عەبدولواحید: دانیشتن لەگەڵ یەکێتی و پارتی رەتناکەینەوە

لڤین:

سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ، رایگەیاند ئەوان دانیشتن لەگەڵ یەکێتی و پارتی رەتناکەنەوە، بەڵام بۆ قسەی خۆشیش کۆنابنەوە و دەیانەوێت لەسەر پڕۆژەیەکاین کۆببنەوە.

شاسوار عەبدولواحید، لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “نەوەی نوێ نە حکومەتی بەدەستەوەیە، نە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەدەستەوەیە، بەڵام خەڵک و تەنانەت حکومەتیش چاوەرێ دەکات نەوەی نوێ بەنزین دابەش بکات”.

وتیشی: دوو پاڵاوگە لە هەرێم هەن کە سەر بە پارتی دەسەڵاتن، تا نرخی گرانتر بێت ئەوا ئەوان زیاتر قازانج دەکەن. بۆ ئەمەش سنوورەکانیان داخستووە تا بەنزین هاوردە نەکرێت و زۆرترین قازانج بکەن، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەنزین بە 500 دینار دەکەینەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد بۆ ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌رو ملیۆنێك لیتر به‌نزین دابه‌ش ده‌كه‌ن راشیگەیاند “کێشەی کەمی بەنزین بە ئێمە چارەسەرناکرێت و بە بەنزینخانەیەک چارەسەر ناکرێت، بەڵام ئەم کارەدەکەین تا خەڵک بزانێ ئێمە تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەنزیمان دابەش نەکرد لە رابردوودا”.

لەبارەى ئەگەرى کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتى و یەکێتى وتى “بەهیچ شێوەیەک هیچ کۆبوونەوە و شتێکى ژێر بەژێرمان نییە، زۆر لایەنى عێراقى و کوردى پەیوەندیان پێوەکردوین بۆ ئەوەى لەگەڵیان دابنیشین، ئێمە بەقەتعى هیچ شتێکمان رەتنەکردووەتەوە”.

وتیشى “رەنگە رۆژێک لە رۆژان لەسەر شتێک کۆبوونەوە بکەین لەگەڵ پارتى و یەکێتى، بەڵام ئێمە بۆ قسەى خۆش لەگەڵ کەس کۆنابینەوە، هەرکات وەڵامى پڕۆژەکەیان داینەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان ئێمە ئامادەین دابنیشین لەگەڵیان”.

لەبارەی دروستکردنی بەرەیەکی ناڕازیی، شاسوار عەبدولواحید، رایگەیاند، ئەگەر لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەرەیەکی ناڕەزایی دروستبکەن پستیوانی دەکەن.

 

 

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button