تورکیا ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەردۆغان و بایدن ئاشکرا دەکات

لڤین:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگەیاند، لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوە و گه‌یشتوون به رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ بەروپێشبردنی پەیوەندیەکانیان.
دوای کۆبونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ جۆو بایدن لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “ئیراده‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراوەتەڕوو و گه‌یشتوون به رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش”.
ئاماژەی بەوەشکردووە،لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كراون. هه‌نگاوه‌كانی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوە.