وانه‌بێژى نوێ داده‌مه‌زرێندرێت

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى شارباژێر ئاگادارى ده‌رچوانى كۆلێژه‌كانى په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى ده‌كاته‌وه ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى فۆڕمى وانه‌بێژى.
له‌ئاگادارى نامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى شارباژێڕ ڕایگه‌یاند،” ئه‌وانه‌ى ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تین به‌هه‌موو به‌شه‌كانى به‌به‌شى باخچه‌ى منداڵانیشه‌وه ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى فۆڕمى وانه‌بێژى”.
لە بەشێکی تری ئاگاداری نامەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،” سبه‌ى ( یه‌كشه‌ممه، ٣١ / ١٠ / ٢٠٢١ ) فۆڕمى وانه‌بێژى بۆ مامۆستاى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی و باخچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و پێویسته داواكار وێنه‌یه‌ك له بڕوانامه‌كه‌ى پێبێت”.
جێگەی ئاماژە پێدانە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی، ئه‌و ده‌رچوانه‌ى دانه‌مه‌زراون داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن بكرێنه وانه‌بێژو ئه‌وانه‌ش كه چه‌ند ساڵێكه وه‌ك مامۆستاى وانه‌بێژ كارده‌كه‌ن داواده‌كه‌ن بیانكه‌ن به میلاكى هه‌میشه‌یی.