مەلا بەختیار دوای کۆبونەوەی بەپەلەی حزبەکەی دەکات

لڤین:

مەلا بەختیارلە بارەی بابەتی ژەهرخواردکردنەکەی داوای کۆبونەوەی حزبەکەی دەکات و دەڵێت دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە دادگای هەرێم و وڵاتێکی ئەوروپی سکاڵا تۆمار دەکات و ناوی هیچ کەسێکیشی وەک تۆمەتبار نەهێناوە.  

پەڕەی فەرمی مەلا بەختیار بە ناوی سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلابەختیارەوە ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ژەهرخواردکردنی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، تا ئێستا بە ڕەسمی مەلا بەختیار، سەبارەت بە ژەھرخواردنی، ھیچی نەدرکاندووە، بە ڕاوێژ لەگەڵیدا ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە “لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “لە گەڕانەوەدا، دوای دوو ھەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەکێتی و حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان ‌و عیراق ھەروەھا کونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەکان”.

ئە کە ناوی هیچ کەس و لایەنێکی نەهێناوە وەک تاوانبار و تۆمەتبار بەڵآم دەڵێت “چاوەڕوانی بە پەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگای کوردستان تۆمار دەکات، تەنانەت سکاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێکی ڕۆژئاواش، ھەروەھا ڕێکخراوە مرۆییەکانی جیھانیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە”.

دەشڵێت “پێش لێکۆڵینەوە، ھیچ کەس ‌و لایەک، تۆمەتبار ناکات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکانی بەردەستی بەڕێزی، کە ھەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاریی و ژمارەیەک لە ھاوڕێی نزیکی خۆیی و خانەوادەکەشی، ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ ‌و سێ مانگ نییە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئەوە هەیە کە چەند بەرپرسێکی یەکێتی ژەهرخواردکرابن، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی تەنها ناوی بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار دێت کە باسیان لە ژەگرخواردکردنیان کرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button