كەیسی دەستگیركراوەكانی بادینان لە پەرلەمانی سوید جوڵێندرا

لڤین: ئامینە كاكە باوە پەرلەمانتاری سوید، لەبارەی كەیسی رۆژنامەنوسە دەستگیركراوەكانی بادینان كە ئەمڕۆ پێنج كەسیان بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزادران پرسیار لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت: بەنیازی چ هەنگاوێكە بۆ ڕازیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە كە بە رەگەز كوردە لە پێگەی پەرلەمانی وڵاتەكەوە پرسیاری لە ئان لیندی وەزیری دەرەوە كردووە وتویەتی: ئایا وەزیر بەنیازی چ هەنگاوێكە بۆ ڕازیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین و مافە دێموكراسییەكانی تر.
ئەو پرسیویشیەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان چی دەكات بۆ “ئازادكردنی ئەو 26 ڕۆژنامەنووسە و زیندانییە سیاسییەكانی تر و چالاكوانانی تری مافی مرۆڤ لە زووترین كات؟”.