سەدر بەشێک لە بارەگاکانى سەرایا سەلامی داخست

لڤین:
موقتەدا سەدر ڕایگەیاند بارەگاکانى سەرایا سەلام لەچەند پارێزگایەک دابخرێن و ئەندامەکانیان لەناو رەوتى سەدر دەستبەکارکردن بکەن.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌مرۆ ( هه‌ینى، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند،” ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك به‌ناوى (نیشاندانى نیازپاكى) ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م باره‌گاكانى سه‌ریا سه‌لام له پارێزگاكان داده‌خه‌ن جگه له پارێزگاكانى نه‌جه‌ف،كه‌ربه‌لا، سامه‌ڕا، و به‌غداى پایته‌خت”.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو،” كاركردنى سه‌رایا سه‌لام له‌و چوار پارێزگایه ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى هێزه ئه‌منیه‌كان بێت و نابێت چه‌كدارو باره‌گاى سه‌ربازى له پارێزگاكانى تربمێنێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سیاده‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت”.
سه‌رایا سه‌لام یه‌كێكه له كه‌تیبه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و باڵى سه‌ربازى ڕه‌وتى سه‌دره.