لیژنەیەكی زانستی لێکۆڵێنەوە لە گیان لەدەستدانی مامۆستایەك دەکات

لڤین:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی مردنی مامۆستایەک بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی زانستی بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز كە دەوترێت دوای خۆكوتانی بە ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردەووە ڕایگەیاندوە، ” لەسەر بڕیاری د.سەباح نصرالدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراو  چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت”.

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە..

 

دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات.

 

لەسەر ڕاسپاردەیی  بەڕێز/د.سەباح نصرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراو  چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

نێرگز محەمەدی تەمەن 34 ساڵ كە مامۆستایی قوتابخانەی رازاوەی كچان بوو لەشاری سلێمانی دوای دو هەفتە لەوەرگرتنی ڤاكسینی جۆری فایزەر، دوێنێ پێنجشەممە مردنی ناوبراو لە ئەنجامی توشبوونی بە نەخۆشی خەستبونەوەی خوێن ڕاگەیەنرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button