مالکی هۆشداری به‌ لایه‌نه‌كان دەدات

لڤین:

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،ھۆشداریم بە لایەنەکان داوە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا عیراقییەکان، نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند،” ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی‌ بەوەشکردووە،” بە ئاڕاستەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردندا ناڕۆن و پشتیوانی ئەم ئاڕاستەیە ناکەن”.

نوری مالیکی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەوەی خستوەتەڕوو، ” کاندیدبوونیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەناو لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا، پێشنیاز نەکراوە”.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆنیشەوە، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەوەی وتووە، “لەبەرژەوەندی عیراقدا نییە دوژمنکاری لەگەڵ ئەمریکادا بکات”.

لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، حزبی “ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا” کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، توانی 27 کورسی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 2018 دا 25 کورسی بەدەستهێنابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button