هەولێر:دایكێك و دوو كچ به رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

لڤین:
وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، دایكێك و دوو كچی له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خموور له نزیك گردی پیرداود ئۆتۆمبێلێك لێیانی دا و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر سێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، رووداوه‌كه‌ی به “كاره‌سات” وه‌سفكرد و رایگه‌یاند،” شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
هەروەها ڕایگەیاندوە،” رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو روویداوه و ته‌رمی قوربانییه‌كان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه”.