هاتووچۆی هەولێر دەرگای دەمەزراندنی كردەوە

لڤین: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلی دامەزراندنی بۆ 15 كارمەند لە هاتووچۆی هەولێر كردەوە تەنها بۆ ئەو كەسانەشە كە بەكالۆریۆسیان لە ژمێریاری ئای تی هەیە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەرێوەبەرایەتی هاتووچوی هەولێر پێویستی بە دامەزراندنی (15) كەس هەیە بەشێوەی هەمیشەیی بە پلەی پولیسی پیادە تەنها بۆ هەلگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە بواری (ژمێریاری و ئای تی) بە مەبەستی دامەزراندن لە بەشی ژمێریاری و ئای تی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو.
وەزارەتەكە بۆ شێوازی دامەزراندن پشتی بە سیستەمی دامەزراندنی ئەلكترونی بەستووە و باسی لەوە كردووە هەر هاوڵاتیەك ئارەزوی دامەزراندنی هەیە داتوانیت ئەو سیستەمە بە كار بێنیت بۆ ناردنی زانیاریەكان بۆ لیژنەی باڵای دامەزراندن.
لیرەوە فۆرمەكە پڕ بكەرەوە