یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە كابینه‌ی نوێی حكومەتی عێراق ڕاگەیاند

لڤین:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بەشداری لە کابینەی حکومەتی عێراق ناکەین و هاوکات خەبات و بەرگریکردن لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. هادی عەلی و ئامادەبوونی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی کرد، پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردوەوە و تێیدا هاتوە، “خه‌بات و به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و نایبه‌ستینه‌وه به به‌شداربوون و وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حیزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند”.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/10/2021 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (د. هادی علی) و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا تیشك خرایه سه‌ر ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه كاندیدانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ده‌ستیان هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه كۆبونه‌وه دوای سوپاسی بێ پایه‌نی خوای گه‌وره، سوپاس و ته‌قدیری خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر له هه‌موو چین و توێژه‌كان.. ئه‌گه‌رچی به داخه‌وه ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌نگده‌ران بایكۆتی هه‌ڵبژرادنه‌كه‌یان كرد به هۆی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته نادروسته‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر له‌و میانه‌دا كۆبونه‌وه سوپاس و ده‌ست خۆشی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگان و ڕێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو له گشت ئاسته‌كاندا كه ماندونه‌ناسانه هه‌لمَه‌تێكی گه‌رم و گوڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنیان ئه‌نجامداو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یان تۆماركرد، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی خۆیشی ئاراسته‌ی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد و هیوای خواست بتوانن به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكی تردا كۆبونه‌وه ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تاوتوێ كرد‌و له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و مه‌بده‌ئی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كه داكۆكیكارێكی به‌هێزی پارێزگاریكردنه له پێگه‌ی سیاسی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و، هه‌روه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، نوێنه‌ره‌كانیشی له به‌غدا به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بوون و به‌رگریكارێكی بوێر‌و دڵسۆزی مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوون، له ئێستا‌و ئاینده‌شدا درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێباز و سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو ده‌بن.
له باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا. كۆبونه‌وه بڕیاریدا كه یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات، و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنی له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و نایبه‌ستێـه‌وه به به‌شداربوون وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند.
له لایه‌كی تره‌وه كۆبونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێ سنوری نرخی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و پشتیوانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و داوایكرد هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم داوا ڕه‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێ به‌جێ بكات.
له كۆتایی دا كۆبونه‌وه جارێكی تر ته‌قدیرو ده‌ستخۆشی خۆی بۆ سه‌رجه‌م برایان و خوشكانی یه‌كگرتوو دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان بكه‌نه سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ به‌ره‌و پێش بردنی باشتری پڕۆژه‌ی ئیصلاحی و په‌روه‌رده‌یی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له پێناو پارێزگاریكردن له توێژه‌كانی لاوان و جێگیركردن و قوڵكردنه‌وه‌ی باشتری به‌هاباڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به گشتی.
جارێكی‌تر سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه ئیصلاحخوازه ڕاسته‌قینه‌كان و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌ل و وڵاتمان له خوای گه‌وره داواكارین.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
28-10-2021