ڕەهێڵ فەرەیدون:

هەر فەرمانبەریک ڤاکسین وەرنەگرێت دەبێت مانگی چوار پشکنین بکات

بریکاری وەزارەتی تەندروستی رايگەياند، هەر فەرمانبەریک ڤاکسین وەرنەگرێت، دەبێت کۆتایی مانگ چوار پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنای هەبێت، ئەگەر نا موچەی پێنادرێت.

رەهێڵ فەرەيدون لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند “کاتێک لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوە کۆبووەوە، یەکێک لەو خاڵانەی زۆرترین سەرنجی خرایە سەر ئەوەبوو کە ئەگەر فەرمانبەران نەیانەوێت ڤاکسین بەکاربهێنن، ئەوا دەبێت هەموو هەفتەیەک پشکنینێکی PCR بکەن، لە کۆتایی مانگەکەشدا ئەگەر هەر فەرمانبەرێک کە ڤاکسینی بەکارنەهێناوە چوار پشکنینی پێنەبێت، ئەوا مووچەی پێنادرێت”.

وتيشی “ئامارەکانی تووشبوون و گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا رويان لە زيادبوون کردووە، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییان پێشوازییەکی کەم لە بەکارهێنانی ڤاکسین دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button