لەبەردەم زانکۆی سۆران تەقە لە دوو گەنج کرا

لڤین: 
بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی سۆران دەستڕێژیی گوللـە لە ئۆتۆمبیلێک کرا کە دوو کەسی تێدا بوو،  بە سەختی برینداربوون و بە ووتەی چەند شایەتحاڵێکیش، تەقەکەرەکە رایکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممەکاتژمێر 10:50 خولەکی سەر لەبەیانی  لە بەردەم زانکۆی سۆران “کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری سۆناتا دەستڕێژیی گوللـەی لە دوو گەنج کرد کە لەنێو پیکابێکدا بوون و بەهۆیەوە بە سەختی برینداری کردن.”
بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانەی تەقەیان لێکراوە خەڵکی ھەریرن و پێدەچێت بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت، تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە.
 دوای برینداربوونی ئەو دوو کەسە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و یەکێک لە بریندارەکان پفیشەک بەر قاچی کەوتووە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button