سزای نوێی لەبارەی بڕینەوەی دار راگەیەندرا

لڤین:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به له‌ناوبردن و بڕینی دار له ڕه‌گه‌وه سزاده‌درێت ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆشیدابێت.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتوە،” ماوه‌یه كه دیارده‌ی بڕینی دار و شكاندنی دار و دره‌خت زیادیكردوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی هه‌یه كه كاری پێكردوه، لەوانەش،هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌ئه‌نقه‌ست، به‌مه‌به‌ستی بینا و هه‌رپرۆژه‌یه‌كی بازرگانی به‌پێی ته‌مه‌نی داره‌كه سزاده‌درێت بۆ هه‌ر ساڵێك بە بری 350 هەزار دینار غه‌رامه ده‌كرێت”.
ده‌قی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی:
یه‌كه‌م: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌ئه‌نقه‌ست، به‌مه‌به‌ستی بینا و هه‌رپرۆژه‌یه‌كی بازرگانی به‌پێی ته‌مه‌نی داره‌كه سزاده‌درێت بۆ هه‌ر ساڵێك بری 350.000 (سێسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار غه‌رامه ده‌كرێت
دوه‌م: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌مه‌به‌ستی سوتاندن و به‌كارهینانی داره‌كه، له‌كاتێكدا داره‌كه له شوێنه گشتیه‌كاندا بێت وه‌ك باخچه‌و پاركه‌كان، سزاده‌درێت به‌بری 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه.
سێیه‌م: هه‌ر دره‌ختیك به‌ر نۆژنكردنه‌وه و فراونكردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك (بینای بازرگانی یان خان‌و یان كارگه) بكه‌وێت، ده‌بێت بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه بری 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) یاخود 250.000 (دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار قه‌ره‌بوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی بكاته‌وه‌وه یان ده‌توانیت هاوشێوه‌ی دره‌خته بڕاوه‌كان دار بڕوێنێته‌وه.
چواره‌م: له‌كاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبیل یان هه‌رهۆكارێكی تر كه نه‌خوازراوبێت، بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه 100.000 (سه‌د هه‌زار ) دینار سزاده‌درێت.