وتەبێژی پارتی: تاقمێك لە پاڵ حەشدی شەعبی هێرشە موشەكیەكەی هەولێریان ئەنجامداوە

لڤین: وتەبێژی پارتی سەبارەت بە ھێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر ھەولێر رایگەیاند، لە ئاكامی بەسزا نەگەیاندنیان، تاقمە تێكدەرەكان جورئەتی ئەوە پەیدا دەكەن لەسەر كارە تیرۆریستیەكانیان بەردەوام بن.

مەحمود محەمەد راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: گروپێكی سەرلێشێواوی لە یاسا دەرچوو، لەپەنای حەشدی شعبی و بە ئیمكانات و ئیمتیازات و بەرگی ئەوانەوە، كاتژمێر9.30 خولەكی شەوی رابردوو، بەمەبەستی تێكدانی ئاسایش و ئارامی پایتەختی ھەرێمی كوردستان، چەند مووشەكێكیان ئاراستەی ناوشاری ھەولێر كرد.

ئەو راشیگەیاندووە: وێرای ئیدانەكردنی ئەو كردەوە تیرۆرستیە قێزەونە، داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەروشیانەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین، سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەم كردەوە دوژمنكارانەیە، بەپەلە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بكەن و لایەنی بەرپرسیار بەگوێرەی یاسا بەسزای پێویست بگەیەندرێت.

ئەوەشی وتووە “بەداخەوە ئەم كردەوانە بۆ چەندەمین جارە دووبارە دەبنەوە و لە ئاكامی بەسزا نەگەیاندنیان، تاقمە تێكدەرەكان جورئەتی ئەوە پەیدا دەكەن لەسەر كارە تیرۆریستیەكانیان بەردەوام بن”.

وتەبێژی پارتی هەڕەشەی كردووە “ھەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە بەردەوامیدان بەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بەگشتی و ھەولێری پایتەخت بەتایبەتی، ئاكامی باشی نابێت”.

لە كۆتاییشدا پشتیوانی خۆیانی بۆ حكومەتی ھەرێمی دەربڕیووە و دەڵێت “تەواوی سەركردایەتی و كادیر و ئەندامانمان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان و پایتەختی ھەرێم وەك چۆن لە رابردوو شورەی پۆڵاین بووین لەمەودواش لەسەر ھەمان رێباز و باوەڕ پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێمی كوردستان و حكومەت و دانیشتووانەكەی دەكەین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button