لڤین: سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پێش دادگا مەسرور بارزانی برشیاری لە سزادانی چالاكوانەكانی دهۆك داوە ئەمڕۆشی بە رۆژێكی رەش بۆ دادوەری داناوە.
یوسف محەمەد سادق، دوای سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنوسی دهۆك بە شەش ساڵ زیندانی رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێكی رەشی تر بوو بۆ عەدالەت لە كوردستان.
ناوبراو لە تویتێكدا دەشڵێت “ئەوانەی تۆمەتبارن بە تاڵانكردنی سامانی گشتی هەرێم، ئەوانەی هەر جارەو خیانەت بۆ نەیارێكی كوردستان ئەكەن سەردارن، بەڵام ئەوانەی بەرگری لە مافی خەڵك ئەكەن توندی زیندان ئەكرێن”.
ئەو لەبارەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر لەسەر ئەو چالاكوانانە دەڵێت “پێش دادوەر، ئەم جوامێرانە پێشتر مەسرور بارزانی حوكمی دان” ئەوەش وەك ئاماژەیە بۆ كۆنگرە رۆژنمەوانیەكەی سەرۆكی حكومەت كە تیایدا رایگەیاند ئەوانە چالاكوان و رۆژنامەنوس نین و جاسوس و هەوڵی كاری تێكدەرانەیانداوە.