کازمی: پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردوە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تیرۆریستان ئەوانیان بە کردەوە تاقی کردوەتەوە، پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردوە و کێوماڵیان دەکەین بۆ هەرکوێ بڕۆن چ لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق.
مستەفا کازمی، لە توتێتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند “تیرۆریستان ئێمەیان بە کردەوە تاقی کردوەتەوە، پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردوە و کێوماڵیان دەکەین بۆ هەرکوێ بڕۆن چ لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، تاوانەکەی میقدادیە بەبێ تۆڵە ناڕوات (خوایە شاهید بە)”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێ تاوانەکان، سورتر دەبن لەسەر بنەبڕکردنیان.