سەرجەم بەنزیخانەکانی ئێران لەکار وەستان

لڤین:

هێرشێکى ئەلیکترۆنى سەرجەم بەنزینخانەکانى ئێرانى لەکارکردن وەستاند و لەبەشێک لە شارەکانیش دروشمى.

هێرشەکە بۆ سەر وێستگەکانى بەنزین بووە لەسەرتاسەرى ئێران و لە کاتژمێر 11ی ئەم بەیانییەوە سەرجەم وێستگەکانی سوتەمەنی لە پارێزگا جیاجیاکان وەستاون و خەڵکی ناتوانن بە کارتی سوتەمەنی بەنزین وەربگرن.

هێرشەکە بۆ سەر سیستەمى دابەشکردنى بەنزین بووە بە کارتى زیرەک و شارەزایانى تەکنیکی توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن.

هێرشەکە بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و سەرەگرتنێکی زۆر لە وێستگەکانی سوتەمەنی، بەرپرسان لە چەند شوێنێک وێستگەکانیان کردووە بە دەرهێڵ (ئۆفلاین) بۆئەوەى شۆفێران بتوانن بە دەستی بەنزین وەربگرن نەک بە کارتی سوتەمەنی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button