ھەپەگە: تورکیا لە گارە بۆ کوشتنی دیلەکان چەکی کیمیایی بەکارھێناوە

لڤین:ھەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا دژی دیلەكانی خۆی لە كامپێكی مەیدانی سیانە لە چیای گارە، چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە بەکارھێنانی ئەو چەکە بە ئامانجی کوشتنی دیلەکان بووە.
هەپەگە ئەوەشی وتووە “بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیە چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە، كەس ناتوانێت سەردانی شوێنەكە بكات”.
دەشڵێت: بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو كەسانەی لەو كامپەدا بە چەكی كیمیایی كوژراون، دواتر لەلایەن سوپای داگیركەری توركیاوە گولـلەباران كرابن.