کەمپی بنکەی مەشق و راهێنان و چاککردنەوەی ئامێرەکانی هارس رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا

لڤین:

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، بەئامادەبوونی لیوا قارەمان کەمال، نوێنەری وەزیری پێشمەرگە و جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە و کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، کەمپی بنکەی مەشق و راهێنان و چاککردنەوەی ئامێرەکانی هارس، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کرا”.

ئاماژەبەوەیشداروە،” لەوتەیەکدا، لیوا قارەمان کەمال بە ناوی وەزیری پێشمەرگە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی رێورەسمی رادەستکردنی ئەو کەمپەی کرد، هەروەها سوپاسی هەردوو (کۆمپانیای هارس و ئەلسەعد)ی کرد، بۆ پاڵپشتی کردن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە، هەر لەوتەکەیدا، ئاماژەی بەگرنگی مەشق و راهێنانەکان بۆ پێشمەرگە کرد،بە تایبەت بواری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای ئامێرەکانی گەیاندن لە پێشخستن و بەهێزکردنی لەشکرو ئەم رشتەیە لەناو سوپادا، تیشکیشی خستەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی مەشق و راهێنان لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا لە سەر ئامێرەکان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەرەکەدا هاتوە،” هەر لە رێورەسمەکەدا، عەمید کازم لەزگین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە، بایەخ و گرنگی کەمپی بنکەی مەشق و راهێنان و چاککرنەوەی ئامێرەکانی بۆ ئامادبووان روونکردەوە، بەپێویستیشی زانی گرنگی زیاتر بە کردنەوەی کەمپی لەو جۆرە بدرێت، سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەشی کرد، کە لە بواری گەیاندن و بوارەکانی تر هاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردووە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button