كاروان گەزنەیی: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بێ ٢٠٠ ملیارەکە مووچە دابەشبكات

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، كە نرخی نەوت دادەبەزێت، تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكەن و دەبێتە كێشە، بەڵام نەوت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە هیچ شتێك لە ژیانی خەڵك ناگۆڕێت.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،” بەپێی بەدواداچوون و لێكدانەوەكانمان لە هەر بەرمیلێكی نەوت 35 بۆ 37 دۆلار دەمێنێتەوە كە ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت 85 دۆلارە، ئەم پارەیە ئەگەر كەرەتی بكەین بە 430 هەزار بەرمیل كە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێمە، ئەوا بۆ رۆژێك دەكاتە نزیكەی 15 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، بۆ مانگێك دەكاتە 470 ملیۆن دۆلار، كە دەكاتە نزیكەی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك، 300 ملیار دینار داهاتی ناوخۆشمان هەیە كە دەكاتە یەك ترلیۆن دینار”.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ڕایگەیاند،” ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بۆچی ناتوانێت بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچە دابەش بكات، ئەمە كێشەیەكی گەورەیە كەلە هەرێمی كوردستان هەیە”.

وتیشی،” پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئەی بۆچی كە نرخی نەوت دادەبەزێت، تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكەن و دەبێتە كێشە، بەڵام نەوت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە هیچ شتێك لە ژیانی خەڵك ناگۆڕێت، تەنانەت كۆمپانیای دیلیۆتیش هیچ راپۆرتێك لەسەر داهاتی نەوت بڵاوناكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەیشدا،” لێرەوە دەمەوێت خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداش، حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین دەتوانێت مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بە داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابەش بكات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button