جەمیل بایک: پارتی زانیاری هەواڵگری دەداتە تورکیا

لڤین:

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، یەکینەکانی هەواڵگریی پارتی زانیاریی دەدەنە میتی تورک، ئەم هێرشانە دەرەنجامی پەیوەندییەکانی پارتی و تورکیایە.

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلنەهار-ی میسری، ڕایگەیاند: ڕاستە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر سەرانسەری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵام ئەمانە هەمووی بەبێ هەواڵگریی میت پێکنایەت و یەکینە هەواڵگرییەکانی پارتی زانیاریی دەدەنە میتی تورک.

هاوسەرۆکی کەجەکە دەشڵێت: یەکینەکانی هەواڵگریی پارتی زانیاریی و ئاگاداری دەدەنە میتی تورک، بەمشێوەیە هێرش دەکەنە سەر گەریلا، ئەم هێرشانە دەرەنجامی پەیوەندییەکانی پارتیە لەگەڵ تورکیا.

بایک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بنیاتنانی بارەگای سەربازیی ئەمریکا لەژێر ناوچەی کۆنترۆڵی پارتی لەوانەیە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئێمە هەبێت، پارتی هەبوونی ئەمریکا وەک هێزێکی فشار بۆسەر پەکەکە بەکاردێنێت، هاوکات پارتی بە گەمارۆدانی گەریلا پێش بۆ سوپای تورک دەکاتەوە، پارتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا لە دژی پەکەکە کار دەکات.

ئەو شیکردنەوە بۆ پێگەی سیاسیی هەولێر و سلێمانی دەکات و دەڵێت: هەولێر لە لایەنی سیاسی لاواز بووە، ئەو هێزەی کە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵی هەیە تورکیایە ئەوەی، کە ئەوانیش دەگەیەنێتە لای یەکتر پرسی پەکەکەیە.

دەشڵێت: لەناو یەکێتی شوێنگرتنەوەی مام جەلال ئاسان نییە، کێشەکانی ناو یەکێتی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەیە، ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر دەبێت، سلێمانی و دەوروبەری خاوەن ناسنامەیەکی مێژوویین، پێویستی کوردان بە ڕێچکەی پێشینەی سیاسی سلێمانی و دەوروبەری هەیە، لە باشووری کوردستان نەوەیەکی خاوەن فکرێکی دیموکراتیک و ئازادیی پارێز دەردەکەوێت و کاریگەری لەسەر لایەنی سیاسی دادەنێن.

لەبارەی چارەسەری بۆ دۆخی سوریا و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاشەوە، بە وتەی هاوسەرۆکی کەجەکە’چارەسەری هەرە ڕاست ڕێککەوتنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە لەگەل حکومەتی شام’.

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، باسی لە کاریگەری ڕێککەوتنی کورد و عەرەب کرد و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی کورد-عەرەب دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، تاکە هێز کە بتوانێت پێش لە خەیاڵی دەوڵەتی تورک و نیو عوسمانی بگرێت ڕێککەوتنی کورد و عەرەبە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button