بۆ رێگری لە هەڵکشانی جەماوەری دەمیرتاش ئەردۆغان دەیەوێت پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە

لڤین:

رۆژنامەیەکی نزیک لە گوڵەنیەکان ئاشکرای دەکات سه‌رۆك کۆماری توركیا بڕیاریداوە پرۆسه‌ى ئاشتیی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ستپێبكاته‌وه‌، بۆ ئەوەش ده‌زگاى هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ى ڕاسپاردوه‌.

رۆژنامەی زەمانی نزیک لە گروپی گولەنیەکان ئاشکرای دەکات بە هۆی کەمبونەوەی دەنگەکانی پارتی دادو گەشەپێدان‌، لەئێستادا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێت بەناوی زیندوکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ کورد جارێکی تر باری لاری خۆی لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کە لەساڵی 2023 بەڕێوەبچێت ڕاستبکاتەوە.

رۆژنامەکە وتویەتی، ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی ڕاسپاردوە قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاشتیی لەگەڵ کورد دەستپێبکاتەوە.

هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لەسەر ڕێنمایی ئەردۆغان داوای کردووە لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبونەوە ئەنجام بدرێت لەگەڵ نوێنەرانی کورد. چەند کەسێکی (هەدەپە) بانگهێشتی ئەو کۆبونەوانە کراون، بەڵام هەدەپە ڕەتیکردۆتەوە بەشداریی بکات، لەبەرئەوەی پێیانوابووە، ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەوەیە کە ئەردۆغان بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی پێویستی بەدەنگی کورد هەیە.

هەربەپێی ئەو سەرچاوانە، هەواڵگری تورکیاو ئاکپارتى لەو ڕێگایەوە دەیانەوێت کۆتایی بەو هەڵکشانە سیاسییەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە بهێنن کەماوەی چوارساڵە بەهۆی وتاری نوێی چارەسەری لەزینداندایە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button