تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

لڤین:
دوای ئەوەی پەکەکە رایگەیاند لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوار سەربازی تورکیایان کوشتووە، وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان پشتڕاست کردەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی پاراستنی گەل، (باڵی سەربازی پەکەکە) لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا کوژرانی چوار سەربازی تورکیای راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لەناو خاکى هەرێمى کوردستان، سەربازێکى تورکیا کوژرا.
وەزارەتی ەرگری تورکیا روونیکردەوە،هاوکات سەربازێکى دیکەى ئەو وڵاتەکەیان بریندار بووە، ئاماژەى بەوە کردووە کە کوژران و برینداربوونى سەربازەکانى بەهۆى تەقینەوەى مینێکەوە بووە.