پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکات لەوانە، خستنەڕوی بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتن بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، لە تەوەری یەکەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دوەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
لە تەوەری دوەمیشدا دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ى پەرلەمانی كوردستان -عێڕاق دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە تەوەری سێیەمدا دو پرس تاوتوێ دەکرێن لەوانە، خستنەڕوی دواین بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بڕگەی دووەمی تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە خستنەڕوی بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.
لە تەوەری چوارەمیشدا خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
1 پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (30)ى ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).