وەزارەتی دارایی: لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وەكو پێویست ناتوانرێت داهاتی باج كۆبكرێتەوە

لڤین:

وەزارەتی دارایی، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وەكو پێویست ناتوانرێت داهاتی باج كۆبكرێتەوە ئەمەش بۆتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە(پارەی نەختێنە) وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان موچەكانیان درەنگتر وەربگرن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندوە،”ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25ی ئۆكتۆبەری 2021 لە دیوانی وەزارەت، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە’.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لەسەرەتایی كۆبوونەوەكە، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بۆتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە(پارەی نەختێنە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان موچەكانیان درەنگتر وەربگرن”.

هەروەها هاتوە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی ئاماژەشی بەوەكردوە،” هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” پاشان، دكتۆر كەمال تەیب بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و ئاماژەشی بەوە كرد دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت”.

لە کۆتاییدا هاتوە،” لە كۆتایشدا، بە میكانیزمێكی نوێ و هەڵگرتنی گیرگرفتەكان باس لە كۆكردنەوەی باج و داهات كرا تاوەكو چیتر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی سیولە نەمێنێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button