وێنە…کاردانەوەکان لەدوای بڕیارەکەی دادگای هەولێر دژی دەستگیرکراوانی بادینان

لڤین:

ئەمرۆ دادگای شاری هەولێر، سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر شێروان شێروانی و چوار لە دەستگیرکراوانی دیکەی بادیناندا سەپاند، ئەوەش ڕۆژنامەنووسان و خەڵک و کەسوکاری دەستگیر کراونی نیگەرانکرد.

دوای ئەوەی دادگای شاری هەولێر، ئەمڕۆ سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر شێروان شێروانی و چوار لە دەستگیرکراوانی دیکەی بادیناندا سەپاند، ئەو ڕۆژنامەنووس و کەسوکار و چالاکوانانەی لەوێ ئامادەبوون نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

دوێنێ ١٧ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان برانە دادگای هەولێر و دۆسیەی هەریەک لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button